رووداو دیجیتاڵ
هاونیشتمانییەکی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان دەستگیرکرا.
بەگوێرەی میدیای فەرمی تورکیا، ئەو ئەندامەی پەیەدە کاتێک ویستوویەتی لە رۆژئاوای کوردستانەوە بچێتە باکووری کوردستان، لەلایەن تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمەی رووها لە سنووری شارۆچکەی سەرێ کانی سەر بە پارێزگای رووها دەستگیرکراوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگاکە بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگری، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسە ئەنجامداوە، کە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و تۆمەتبارە بەوەی ئەندامی پەیەدەیە.
لێکۆڵینەوە لەبارەی کەسە دەستبەسەرکراوەکە دەستیپێکردووە.
پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) پارتێکی سیاسییە کە لە 20ـی ئەیلوولی 2003 لە رۆژئاوای کوردستان دامەزرا. تورکیا دەڵێت، پەیەدە باڵی رۆژئاوای کوردستان و سووریای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ـیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ