تورکیا
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئەیمەن سەفەدی، یاریدەدەری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوردن
رووداو دیجیتاڵ
وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئوردن لە ئەنقەرە کۆبوونەوە. وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، لە پرسی گەڕاندنەوەی پەنابەرانی سووریا هاوئاهەنگی دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە 4ی تەممووزی 2023 هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ئەنقەرە پێشوازیی لە ئەیمەن سەفەدی، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی ئوردن و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کرد.
دوای کۆبوونەوەی دووقۆڵی و شاندەکانی هەردوو وڵات، کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی هاوبەش سازکرا.
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکانیاندا دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە پرسی سووریایان تاوتوێ کردووە و بۆ گەڕانەوەی سوورییەکانی نیشتەجێی تورکیا بۆ وڵاتەکەیان، بە پێوستی دەزانن هەرچی زووە سەقامگیری لە ناوچەکەدا دابین بکرێت.
هاکان فیدان ئاماژەی بەوەش دا، لەم بابەتەدا درێژە بە راوێژکردنەکانیان لەگەڵ ئوردن دەدەن.
ئەیمەن سەفەدی، یاریدەدەری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوردن بەر لە سەردانەکەی بۆ ئەنقەرە، رۆژی دووشەممە 03-07-2023 سەردانی دیمەشقی پایتەختی سووریای کرد و لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا و فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
پرسی کۆچبەران و بەرگرتن لە بازرگانی بە مادەی هۆشبەر لەو تەوەرانە بوون، کە لە کۆبوونەوەکاندا باسکران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ