لە تورکیا و باکووری کوردستان نرخی گازوایل زیاد دەکرێت

20-07-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە تورکیا و باکووری کوردستان نرخی یەک لیتر گازوایل یەک لیرە و 55 قروش بەرز کرا؛ بڕیارەکەش لە رۆژی هەینییەوە جێبەجێ دەکرێت.
 
بەو نرخە نوێیە، لیترێک گازوایل لە ئیستەنبووڵ بە 33 لیرە و 87 قروش، لە ئەنقەرە بە 34 لیرە و 35 قروش و لە ئیزمیر بە 34 لیرە و 53 قروش دەبێت.
 
نرخی گازوایل لە 14ی ئایاردا کە هەڵبژاردنەکانی تورکیا بەڕێوەچوو، 18 لیرە و 58 قروش بوو. دوای هەڵبژاردنەکان و لە ماوەی دوو مانگدا نرخەکەی 82% بەرزبووەتەوە.
 
لەدوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانیی تورکیا لە 14 و 28ی ئایاری ئەمساڵدا، هاوتەریب لەگەڵ لاوازبوونی بەهای بەرامبەر دۆلار و دراوە بیانییەکان، نرخی سووتەمەنییش بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی هەرسێ پەرلەمانتارەکەی مەهەپە کە دەستیان لەکارکێشاوەتەوە

سێ پەرلەمانتاری مەهەپە دەستیان لەکارکێشایەوە

لەسەر داوای دەوڵەت باخچەلی، سێ پەرلەمانتاری فراکسیۆنی مەهەپە دەستیان لەکارکێشایەوە و پابەندبوونی خۆیان بە بڕیاری سەرۆکەکەیان راگەیاند.