حەلبووسی سکاڵا لەسەر هۆشیار زێباری تۆماردەکات و ئەویش دەڵێت 'بەڵگەم هەیە'
پارێزەری محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق سکاڵا لە دژی هۆشیار زێباری تۆمار دەکات و بە هەوڵدان بۆ ناوزڕاندنی بریکاردارەکەی تۆمەتباری دەکات، هۆشیار زێباریش دەڵێت، بەڵگەی هەیە بۆ قسەکانی.