رووداو دیجیتاڵ
لە شارۆچکەی ئەسەنیورت لە شاری ئیستەنبووڵ کەسێک هەشت ئۆتۆمبێلی سووتاند و ئاگری لە دووکانێکیش بەردا.
رووداوەکە کاژێڕ 02:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 11ـی حوزەیران روویدا، دیمەنەکانی چرکەساتی رووداوەکە لە رێگەی کامێرای مۆبایلەوە تۆمارکراون.
لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەردەکەوێت کەسێک کە تائێستا ناسنامەکەی نادیارە، شلەیەک بەسەر چەند ئۆتۆمبێلەکاندا دەکات و یەک بە یەک ئاگریان تێبەردەدات.
ئەو کەسە دوای سووتاندنی ئۆتۆمبێلەکان. ئاگر لە دووکانێک بەردەدات.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کوژاندەوە.
رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە، پۆلیسیش بەدوای تۆمەتبارەکەدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی دەستگیری بکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ