نەخۆشانی شەکرە لە تورکیا پاقلاوەی وەنەوشەیی هەڵدەبژێرن

09-04-2024
هەوار ئیسماعیل
پاقلاوەی وەنەوشەیی
پاقلاوەی وەنەوشەیی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کارگەیەکی شیرینی لە ئیستەنبووڵ، جۆرێكی جیاوازی پاقلاوە دروست دەکات، کە بە پاقلاوەی وەنەوشەیی ناسراوە و نەخۆشانی شەکرەش دەیخۆن.
 
عومەر ئۆندەر ئۆزدەمیری تەمەن 34 ساڵ، ساڵانێکە کڕیاری بەردەوامی ئەو پاقلاوەیە و دەڵێت، "لەبەر ئەوەی سرووشتییە، بۆ نەخۆشیی شەکرە باشە و لە میوەی سرووشتی دروست دەکرێت، پاقلاوەی وەنەوشەییمان پێ باشترە. پاقلاوەی وەنەوشەیی لە هەموو شوێنێک نایکڕین، بەتایبەتی لە محەممەد یڵدرمی پاقلاوەچی دەیکڕین. ساڵانیکە پاقلاوەی وەنەوشەیی هەڵدەبژێرین، بۆ نەخۆشیی شەکرەمان باشە."
 
بەهۆی پێکهاتە سرووشتییەکانی کە لە میوە بەرهەم دێت، خواست لەسەر پاقلاوەی مۆر زۆرە.
 
محەممەد یڵدریم، خاوەنکار دەڵێت، "پاقلاوەی وەنەوشەیی رەنگەکەی لە ئەنتۆسیانینەکانەوە وەردەگرێت، کە لە سەوزە و میوەی وەنەوشەییەوە بەدەست دێت. ئێمە ئەم مادەیە کە پێی دەگوترێت مۆرمیکس بە رێژەیەکی دیاریکراو تێکەڵ بە ئاردەکە دەکەین. کاتێک تێکەڵی ئاردەکەی دەکەین و بەو ئاردە هەویرەکە دەشێلین، شەکری چەوەندەریش دەکەینە نێو ئاردەکە، لە ئەنجامی زیادکردنی شەکری چەوەندەر، رێژەی شەکری خوێن بەرز نابێتەوە، ئەم مادەیە رێژەی شەکرەکە هاوسەنگ دەکات."
 
پسپۆڕانی خۆراک پێیان وایە پاقلاوەی وەنەوشەیی رێژەی شەکری خوێن بە هێواشی بەرز دەکاتەوە، بۆیە پێویستە بە رێژەیەکی مامناوەند بخورێت، بەتایبەتی ئەوانەی نەخۆشیی شەکرەیان هەیە.
 
جانسو ئۆزدەمیر، پسپۆڕی خۆراک دەڵێت، "شەکری خوێن کەمێک هێواشتر بەرز دەکاتەوە، چونکە ئەو دژەئۆکسانیانەی لە تێکەڵەی میوەی وەنەوشەییدا هەن بە شێوەیەکی خاوتر دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی شەکر. دەتوانرێت وەکو بەدیلێک بدرێت بە کەسانی تووشبوو بە نەخۆشیی شەکرە، بەڵام بێگومان تەنها ئەگەر کەسەکە زۆر پێداگربێت لەسەر خواردنی پاقلاوە ئەوە شتێک دەبێت کە ئێمە دەمانەوێت بیدەین. بێجگە لەوە، شتێک نییە بڵێین ئەمە سەربەستە و هەموو کەسێک دەتوانێت ئەو بڕەی دەیەوێت بیخوات، ئەمە جێگەی باس نییە."
 
لە تورکیا لە هەر حەوت کەسی پێگەیشتوو، یەکێکیان نەخۆشیی شەکرەی هەیە. بەپێی ئەو زانیارییانەی وەزارەتی تەندروستیی تورکیا لە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی نەخۆشیی شەکرە هاوبەشی کردووە، نزیکەی حەوت ملیۆن نەخۆشی شەکرە لە گرووپی تەمەنی 20 بۆ 79 ساڵان لە تورکیادا هەن. کە دەکاتە نزیکەی 15%ی دانیشتووانی ئەو وڵاتە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.