رووداو دیجیتاڵ
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە پارێزگاکانی ئامەد و دێرسمی باکووری کوردستان پێنج کەس دەستبەسەر کران.
بەرەبەیانیی رۆژی سێشەممە 13ـی ئاب لە ئامەد هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ و چوار کەسیان بە ناوەکانی ئیرەم ئاڵکاش، باران بایمیش، موراد دەڤران و موراد ئۆغوت دەستبەسەرکرد.
ئەو چوار کەسە کە هۆکاری دەستبەسەرکردنیان رانەگەیێندراوە، بۆ وەرگرتنی گوتەکانیان براونەتە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی ئامەد.
هەر ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان لە ناوەندی شاری دێرسم هەڵیانکوتایە سەر ماڵی کەسێك بەناوی حوسێن ئاسڵان و دەستبەریان کرد.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئاسڵان لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەک کە لە شاری مانیسای تورکیا لەبارەیەوە دەستیپێکردووە دەستبەسەرکراوە.
لە تورکیا و باکووری کوردستان رۆژانە هێزە ئەمنییەکان هەڵدەکوتنە سەر ماڵان و بە تۆمەتی پەکەکە، هاووڵاتییانی مەدەنی و چالاکڤانان و سیاسەتڤانانی کورد دەستگیر دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ