لە رووها چوار جووتیاری ناڕازی خرانە زیندانەوە

17-07-2023
هەوار ئیسماعیل
نیشانەکردن رووها
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان، چوار لەو جووتیارانەی بەهۆی بەشداریکردنیان لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی جووتیاراندا دەستبەسەرکرابوون، بە بڕیاری دادگە خرانە زیندانەوە. 
 
رۆژی شەممە 15ـی تەمموزی 2023 ژمارەیەک لە جووتیارانی گوندەکانی گۆلکوڕک و دەوروبەری لە شارۆچکەی وێرانشاری رووها کە زیاتر لە یەک هەفتەیە بەهۆی بڕینی کارەباوە بێ ئاون و ناتوانن زەوییەکانیان ئاو بدەن، رژانە سەر شەقام و رێگەی سەرەکی رووها - مێردینیان داخست. 
 
گردبوونەوەکە گرژی تێکەوت؛ رووبەڕووبوونەوە لەنێوان جووتیاران و هێزەکانی جەندرمە دروستبوو و 20 کەس دەستبەسەرکران؛ ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و تراکتۆر زیانیان بەرکەوت. هێزە ئەمنیییەکان دەستیان بەسەر ژمارەیەک تراکتۆری جووتیاراندا گرت.
 
رۆژی یەکشەممە 16ـی تەمموز لەو 20 کەسەی دەستبەسەرکرابوون لە فەرماندەیی جەندرمەی وێرانشار، دوای وەرگرتنی گوتە لێیان، 10ـیان ئازاد کران و ئەوانەی دیکەش رەوانەی دادگەی وێرانشار کران. 
 
بە بڕیاری دادگە، شەش کەس لە جووتیارەکان بە مەرجی دادوەری ئازادکران، چوار جووتیارەکەی دیکەش بە ناوەکانی عەبدولقادر یڵدزئۆغوڵڵاری، محەممەد یڵدزئۆغوڵڵاری، ئیسماعیل ئاکیۆڵ و زافەر کەسکینبچاکڵی خرانە زیندانەوە. 
 
جووتیارێک بەناوی عەبدولقادر یڵدزئۆغوڵڵاری، کە ئامۆزایەکی دەستگیرکراوە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ماوەی 7-8 رۆژە کارەبامان نییە؛ 12 گوند کارەبایان نییە. ئاوی خواردنەوەمان نییە. داوامان لێکردن بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوە رۆژانە دوو کاژێر کارەبامان پێ بدەن، بەڵام نەیانکرد. هەموو زەوییەکانمان وشک بوون و هاوبەشەکانمان باریان کرد. نەخۆشمان هەیە پێویستی بە کارەبایە. ئامێری چارەسەرکردن بە کارەبا کاردەکات".

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.