رووداو دیجیتاڵ
لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان کەسێك گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 13ـی ئاداری 2024 لە رێگەی گەڕەکی ئۆیاڵی روویدا کە گەڕەکێكی سەر بە شارۆچكەی گێلێـیە لە پارێزگای ئامەد.
دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و بەو هۆیەوە بە شۆفێرانی هەردوو ئۆتۆمبێلەکەوە چوار کەس برینداربوون.
دوای گەیشتنی تیمەکانی تەندروستی و پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە، بریندارەکان گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی نێو شاری ئامەد.
یەکێك لە بریندارەکان تەمەنی 48 ساڵ بوو، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختیی برینەکەی گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی تورکیا کە لە هەفتەی یەکەمی مانگی شوباتی ئەم ساڵدا بڵاوکرایەوە، لە یەکەم مانگی 2024ـدا لە سەرتاسەری تورکیا و باکووری کوردستان لە 44 هەزار و 791 رووداوی هاتووچۆدا 195 کەس گیانیان لەدەستداوە و 23 هەزار و 534 کەس بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ