رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا رەزامەندی دەربڕی لەسەر درێژکردنەوەی وادەی مانەوەی هێزەکانی سوپای تورکیا لە لیبیا بۆ 24 مانگی دیکە.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 30 تشرینی دووەمی 2023، لە پەرلەمانی تورکیادا یاداشتنامەی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا سەبارەت بە درێژکردنەوەی ماوەی ئەرکی هێزە چەکدارەکانی سوپای تورکیا لە لیبیا تاوتوێ کرا.
لە کۆتایی گفتوگۆکاندا دەنگ لەسەر یاداشتنامەکە درا، بەمەش هێزەکانی تورکیا تاوەکو دوو ساڵی دیکە لە لیبیا دەمێننەوە. ماوەکەش لە رۆژی 2ـی کانوونی دووەمی 2024ـەوە دەستیپێدەکات.
هێزەکانی تورکیا لە لیبیا پشتیوانی لە حکومەتی وەیفاقی نیشتمانی بە سەرۆکایەتیی عەبدولحەمید دوبەیبە دەکەن.
پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-هەدەپ، پارتی گەلی کۆماری-جەهەپە دەنگیان بە درێژکردنەوەی مانەوەی هێزەکانی سوپای تورکیا لە لیبیا نەدا.
یاداشتەکە بە دەنگی پەرلەمانتارانی پارتی داد و گەشەپێدان-ئاکپارتی، پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی-مەهەپە، ئیی پارتی و پارتی سەعادەت پەسند کرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ