بەفر رێگەی سەدان گوندی باکووری کوردستانی داخستووە

23-02-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، ئاگری، وان، بەدلیس و موشی باکووری کوردستان، بەفر رێگەی 374 گوند و کێڵگەی کشتوکاڵی داخستووە.
 
ئەمڕۆ هەینی، لە پارێزگای ئەرزەڕۆم بارینی بەفر بەردەوامە، نالەباری کەشوهەوا کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی رۆژانەی خەڵک دروستکردووە. بەهۆی بەفربارینەوە رێگەی 103 گوند و کێڵگەی کشتوکاڵی ئەو پارێزگایە داخراون.
 
لە پارێزگای ئەردەخان رێگەی 23 گوند و کێڵگەی کشتوکاڵی، لە پارێزگای قەرسیش رێگەی یەک گوند داخراوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی پارێزگای ئاگری، لەو پارێزگایەشدا بەفر رێگەی 112 گوند و کێڵگەی کشتوکاڵی داخستووە.
 
لە پارێزگاکانی وان، موش و بەدلیسیش رێگەی 159 گوند و کێڵگەی کشتوکاڵی بەڕووی هاتووچۆدا داخراون. 
 
لەم پێنج پارێزگایەدا ماوەی چەند رۆژێکە بارینی بەفر بەردەوامە و تیمەکانی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی رێگەوبان بەردەوامن لە کارکردن بۆ راماڵینی بەفری سەر رێگەکان.
 
ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، قەرس، ئەردەخان و دێرسم بارینی بەفر بەردەوامە و پلەی گەرما بۆ یەک پلەی سیلیزی دابەزیوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە سلێمانی لەبارەی دواکەوتنی مووچەیان

نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست: دەبێت لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە مووچەمان دابەش بکرێت

نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت، ''دەبێت وەزارەتەکانی پەروەردە و دارایی روونکردنەوە بدەن کە بۆچی ئەمڕۆ مووچەمان دابەشنەکرا؟''؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''نابێت دابەشکردنی مووچەمان یەک کاژێر لە لیستی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دوابکەوێت.''