پەرلەمانی تورکیا بۆ جاری دووەم لەسەر داوای ئۆپۆزیسیۆن کۆدەبێتەوە

04-08-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەسەر داوای جەهەپە، بانگەوازێکی ئاراستەی پەرلەمانتان کرد بۆ کۆبوونەوەیەکی نائاسایی.
 
فراکسیۆنی پارتی گەلی کۆماری-جەهەپە و پەرلەمانتارانی هەریەک لە پارتی پێشکەوتن و دیموکراسی-دەڤا، پارتی دیموکرات و پارتی سەعادەت، لەسەر بڕینەوەی  دارستانەکانی ئاکبەلەن لە شارۆچکەی میلاس ـی ئانتاڵیا داوای کۆبوونەوەیەکی نائاسایی پەرلەمانیان کرد، سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا رۆژی پێنجشەممە، 3ی ئابی 2032  لەو بارەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە. 
 
لە بەیاننامەکەدا، نوعمان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا رایگەیاندووە، بە پشتبەستن بە مادەی 93ـی دەستوور و مادەی حەوتەمی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، کاژێر 15:00ـی رۆژی سێشەممە هەشتی ئابی 2023 بانگهێشتی دانیشتنی نائاسایی پەرلەمان دەکات.
 
لە داواکاری کۆبوونەوە نائاساییەکەدا کە بە واژۆی پەرلەمانتارانی جەهەپە، پارتی پێشکەوتن و دیموکراسی، پارتی دیموکرات و پارتی سەعادەت ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا کراوە، هاتووە: "بەهۆی ئەو کۆمەڵکوژییانەی سرووشت کە بە تەماحی قازانج دەکرێن و درێژەیان هەیە، هەروەها پیادەکردنی رێبازێکی بەڕێوەبردن کە دوژمنایەتی سەوزایی و ژینگەی تێدا زاڵە، لە ژێر رۆشنایی مادەی 56ـی دەستوور کە تێیدا هاتووە، 'هەموو کەسێک مافی ئەوەی هەیە لە ژینگەیەکی تەندروست و هاوسەنگدا بژی' و مادەی 169ـی دەستوور کە تێیدا هاتووە، 'هیچ چالاکیەک یان کردارێک کە رەنگە زیان بە دارستانەکان بگەیەنێت' پێشێل ناکرێت،" داوای کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمان دەکەن.
 
پەرلەمانی تورکیا کە لە 15ـی تەممووزەوە تا کاژێر 14:00ـی رۆژی یەکشەممە یەکی تشرینی یەکەمی داهاتوو لە پشووی هاوینەدایە، یەکەمین کۆبوونەوەی نائاسایی رۆژی سێشەممە 25ـی تەممووز بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی ئابووری و دوایین بەرزبوونەوەی نرخەکان لەسەر بانگەوازی جەهەپە ئەنجامدا. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.