رووداو دیجیتاڵ
قەدەخەی خۆپێشاندان و گردبوونەوە لە پارێزگاکانی وان و ئامەدی باکووری کوردستان درێژکرایەوە.
قایمقامییەتی ئامەد پێشتر لە 3ی حوزەیرانەوە تاوەکو 7ی حوزەیران قەدەخەی خۆپێشاندان و گردبوونەوەی راگەیاندبوو؛ لە دوایین بڕیاریدا وادەکەی بۆ 10ی حوزەیران درێژکردەوە.
قایمقامیەتی وانیش کە پێشتر لە رۆژانی 3 بۆ 7ی حوزەیران خۆپێشاندان و گردبوونەوەی لە سنووری پارێزگاکە قەدەخە کردبوو، وادەکەی بۆ 9ی حوزەیران درێژکردەوە.
بڕیاری قەدەخەکردنەکە دوای ئەوە هات، رۆژی دووشەممە 3ی حوزەیران بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا؛ محەممەد سدیق ئاکش، سەرۆکی شارەوانیی جۆلەمێرگ لەسەر کار لادرا و عەلی چەلیک، پارێزگاری جۆلەمێرگ بە قەییوم لە شوێنی دانرا.
بڕیارەکە کاردانەوەی بەدوادا هات و دەم پارتی بڕیاریدا لە سەرجەم شارەوانییەکان چالاکی دەستپێبکات و داوای کرد گردبوونەوە و چالاکیی ناڕەزایی بکرێت.
دوای بڕیارەکەی دەم پارتی لە 11 پارێزگای باکووری کوردستان خۆپێشاندان و گردبوونەوە قەدەخە کرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ