تورکیا
نرخی یەک لیتر دیزل لە ئیستەنبووڵ 25 لیرە و 20 قروش، لە ئەنقەرە 25 لیرە و 67 قروش و لە ئیزمیر 25 لیرە و 79 قروش دەبێت.
رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی دابەزینی بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلار و دراوە بیانییەکان، نرخی سووتەمەنی بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، بڕیارە لە سبەیەوە باجی سەر سووتەمەنی لەسەرتاسەری باکووری کوردستان و تورکیا زیاد بکرێت.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی نوێنەرانی کەرتی سووتەمەنی تورکیا لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە، 10ـی تەمموزی 2023 بەدواوە لە باکووری کوردستان و تورکیا باجی سەر سووتەمەنی کە لە چەند رۆژی رابردوودا بە واژۆی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە 18٪ بۆ 20٪ زیاد کرا، دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەمەش نرخی یەل لیتر بەنزین 40 قروش، دیزل 38 قروش و LPG بۆ ئۆتۆمبێل 15 قروش زیاد دەکرێت.
دوای ئەم زیادکردنە و نرخی یەک لیتر بەنزین لە ئەستەنبووڵ 26 لیرە و 65 قروش، لە ئەنقەرە 27 لیرە و 13 قروش و لە ئیزمیر 27 لیرە و 16 قروش بەرزدەبێتەوە.
نرخی یەک لیتر دیزل لە ئیستەنبووڵ 25 لیرە و 20 قروش، لە ئەنقەرە 25 لیرە و 67 قروش و لە ئیزمیر 25 لیرە و 79 قروش دەبێت.
دوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا لە 14 و 28ـی ئایاری ئەمساڵدا، هاوتەریب لەگەڵ دابەزینی زیاتری بەهای لیرە بەرامبەر دۆلار و دراوە بیانییەکان، نرخی سووتەمەنی بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ