رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگاکانی رووها و ئیدری باکووری کوردستان بەهۆی لێزمەبارانەوە لافاو دروستبوو.
شەوی رابردوو لە پارێزگای رووها دوای لێزمەباران لافاو دروستبوو. کۆبوونەوەی ئاو لە هەندێک شوێن هاتووچۆی پەکخست و ئاو چووە نێو ژمارەیەک ماڵ و دووکانەوە و زیانی مادیی پێگەیاندن.
تیمەکانی شارەوانی و هاووڵاتییان هەوڵیان دا رێڕەوەکان بکەنەوە بۆ دەرکردنی ئاو لەو شوێنانەی کۆببووەوە.
لە هەمان ئەو پارێزگایە پار ساڵ لە 15ی ئاداردا لافاو دروستبوو و بەو هۆیەوە 17 کەس گیانیان لەدەستدا و 62 کەس بریندار بوون.
شەوی رابردوو لە پارێزگای ئیدریش لافاو زیانی مادی لێکەوتەوە، بەتایبەتی لە چەند گوندێک باخچەکانی میوە و پوورەکانی هەنگ زیانی زۆریان بەرکەوت.
تیمەکان لەو پارێزگایە لە ئەرکدان بۆ چاککردنی دۆخی رێگەوبان و ئەو پردانەی بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ