رووداو دیجیتاڵ
ئاگر لە دارستان و پاوانی سنووری شارۆچکەی قسلە لە پارێزگای دێرسمی باکووری کوردستان کەوتووەتەوە. بەهۆی هەڵکردنی بایەکی تا رادەیەک بەهێزەوە ئاگرەکە تەشەنەی سەندووە و تیمەکانیش لە زەوی و ئاسمانەوە هەوڵی کوژاندنەوەی دەدەن.
ئاگرەکە ئێوارەی رۆژی سێشەممە لە قەدپاڵی چیای زەرگاڤوت لە نزیک گوندی بۆستانڵی کەوتەوە.
150 کارمەند لە تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمە، بەڕێوەبەرایەتیی بەڕێوەبردنی دارستان و ئەندامانی کۆمەڵەی گەڕان و فریاگوزاری مونزوور کار بۆ کۆنترۆڵکردن و کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەکەن.
لە هەمان کاتدا سوود لە هێلیکۆپتەر وەردەگیرێت بە مەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ