رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای مەڕەشی باکووری کوردستان کچێک خۆشەویستەکەی خۆی دایە بەر چەقۆ و کوشتی.
رووداوەکە شەوی دووشەممە 22ی تەممووز لە گەڕەکی ساچاکڵیزادە، سەر بە شارۆچكەی 12ی شوباتی پارێزگای مەرەش روویداوە، کە کچێکی 27 ساڵ بەناوی "ک. ب." کوڕە خۆشەویستە تەمەن 30 ساڵەکەی خۆی بەناوی کەمال کوشچو بە چەقۆ کوشت.
دوای ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان، تیمەکانی پۆلیس و تەندروستی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و پشکنینیان بۆ کرد، دەرکەوت کە هەر لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە.
تەرمی کوشچو گواسترایەوە دادپزیشکیی نەخۆشخانەی فێرکاریی مەڕەش، لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ