لە مێردین پۆلیسێک هاوژین و منداڵەکەی و دواتر خۆیشی کوشت

17-06-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان پۆلیسێک هاوژینەکەی و منداڵەکەی خۆی کوشت، دواتریش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
 
رووداوەکە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 17ی حوزەیران لە گەڕەکێکی شارۆچکەی ئارتۆکڵوی مێردین روویداوە.
 
پۆلیسێکی تەمەن 31 ساڵ کە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس فەرمانبەر بوو، هاوژینەکەی و کوڕە سێ ساڵانەکەی خۆی بە دەمانچەکەی دەکوژێت، دواتر بە هەمان دەمانچە کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت.
 
دوای ئەوەی تیمەکانی پۆلیس و تەندروستی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، بۆیان دەرکەوتووە هەر سێ کەسەکە لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە.
 
دوای لێکۆڵینەوەی سەرەتایی، تەرمی هەر سێ کەسەکە گواستراوەتەوە دادپزیشکیی نەخۆشخانەی فێرکاریی مێردین.
 
تائێستا لەبارەی هۆکاری رووداوەکە و ناسنامەی پۆلیسەکەوە هیچ وردەکارییەک بڵاونەکراوەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە سلێمانی لەبارەی دواکەوتنی مووچەیان

نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست: دەبێت لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە مووچەمان دابەش بکرێت

نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت، ''دەبێت وەزارەتەکانی پەروەردە و دارایی روونکردنەوە بدەن کە بۆچی ئەمڕۆ مووچەمان دابەشنەکرا؟''؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''نابێت دابەشکردنی مووچەمان یەک کاژێر لە لیستی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دوابکەوێت.''