رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی تورکیا رایگەیاند، جگە لە پارێزگاکانی مەڵەتی، دێرسم و ئەرزینگان، لە پارێزگاکانی دیکەی باکووری کوردستان باران دەبارێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ـی نیسانی 2024، کەشناسیی تورکیا هۆشداری باران بارینی بۆ زۆربەی شارەکانی باکووری کوردستان بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، ئەگەری زۆرە لە ناوچە بەرزەکاندا هەرەسهێنانی بەفر رووبدات.
لە باکووری کوردستان بێجگە لە پارێزگاکانی مەڵەتی و دێرسم و ئەرزینگان لە زۆربەی پارێزگاکانی دیکە باران دەبارێت. هەروەها لە ناوچە بەرزەکانی باکووری کوردستان کە بەفرێكی زۆر باریوە هۆشداری دروستبوونی لافاو و هەرەسهێنانی بەفر دراوە.
سەرەڕای زۆری رادەی شێ، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەپێی وەرز ئاساییە و دانابەزێت.
لە لایەکی دیکەوە لە پارێزگای ئەردەخانی باکووری کوردستان، بەهۆی توانەوەی بەفر و بارینی باران، ئاستی ئاوی چەمی "قورا" زیادی کردووە، بەهۆیەوە بەشێک لە زەوییەکانی دەشتی ئەردەخان ژێرئاو کەوتوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ