راپرسییەک: دەنگدەری کورد لە ئیستەنبووڵ دەنگ بە ئەکرەم ئیمامئۆغڵو دەدەن

03-11-2023
هەوار ئیسماعیل
نیشانەکردن تورکیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەگوێرەی راپرسییەک، کە لەلایەن 'ناوەندی لێکۆڵینەوەی راوەست' کراوە، دەنگدەرانی کورد لە ئیستەنبووڵ، پێیان باشە کە ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ ببێتەوە سەرۆکی شارەوانی.
 
ناوەندی لێکۆڵینەوەی راوەست کە بنکەی سەرەکیی لە شاری ئامەدی باکووری کوردستانە، ئەمڕۆ هەینی 3ـی تشرینی دووەمی 2023 ئەنجامی ئەو راپرسییەی بڵاوکردەوە کە لە ئیستەنبووڵ لەگەڵ دەنگدەری کورد لەبارەی هەڵبژادنی شارەوانییەکانی تورکیا کردوویەتی، کە لە کۆتایی ئاداری 2024 دەکرێت.
 
راپرسییەکە لە رۆژانی 10-18ـی تشرینی یەکەمی 2023 لە رێگەی چاوپێکەوتن لەگەڵ 1000دەنگدەری کوردی نیشتەجێی ئیستەنبووڵ لە 39 شارۆچکەی ئەو پارێزگایەدا کراوە.
 
بەگوێرەی ئەنجامی راپرسییەکە، لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پەرلەمانی تورکیا لە 14ـی ئایاری ئەم ساڵ پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە، لە ریزبەندی یەکەمی پارتە سیاسیەکان بووە کە 44.4٪ـی دەنگدەرانی کورد لە ئیستەنبووڵ دەنگیان پێداوە، پارتی داد و گەشەپێدان- ئاکپارتی بە بەدەستهێنانی 26٪ بە پلەی دووەم و پارتی گەلی کۆماری- جەهەپەش بە بەدەستهێنانی 19٪ لە پلە سێیەمی ئەو پارتە سیاسیانە بووە کە  زۆرترین کوردانی نیشتەجێی ئیستەنبووڵ دەنگیان پێداوە.  
 
زیاتر لە نیوەی بەشداربووان (54٪) لەگەڵ ئەوەدان، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی ئێستای گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ لە هەڵبژاردنی داهاتووی شارەوانییەکانیشدا بەربژێر بێت. رێژەی ئەوانەی دەڵێن، دەبێت ئیمامئۆغڵو جارێکی دیکە نەبێتە بەربژێر 33٪ ـە.
 
رێژەی ئەوانەی پێیانوایە ئیمامئۆغڵو جارێکی دیکە سەردەکەوێت 52.7٪ ـە و رێژەی ئەوانەی پێیانوایە دەرناچێت 34.7٪ ـە. 
 
بەشداربووانی راپرسییەکە 54.5٪ ـیان پێیانوایە ئیمامئۆغڵو بەبێ پشتیوانی هەدەپە ناتوانێت سەربکەوێت. رێژەی ئەوانەی دەڵێن "بەهەر شێوەیەک بێت دووبارە هەڵبژێردرێتەوە" 19.1٪ ـە. 
بەشداربووانی راپرسییەکە پرسیاریان لێکراوە ئەگەر هەڵبژاردن بکرێت و ئەکرەم ئیمامئۆغڵو بەربژێری جەهەپە بێت دەنگی پێدەدەن؟  33.40٪ـیان رایانگەیاندووە  بەدڵنیاییەوە دەنگ بە ئیمامئۆغڵو دەدەن. لە بەرامبەردا 31.40٪ـی رایانگەیاندووە بە دڵنیاییەوە دەنگی پێ نادەن. 24.60٪ـی بەشداربووانی راپرسییەکە دەڵێن بەگوێرەی هەڵوێستی ئەو حیزبەی پشتیوانی لێدەکەن مامەڵە دەکەن. رێژەی کەسانی کە هێشتا بێ بڕیارن 10٪ یە. 
 
لە راپرسییەکەدا پرسیار کراوە، "ئەگەر ئیمامئۆغڵو ببێتە بەربژێری جەهەپە و هەدەپە کەسێکی دیکە لە ئیستەنبووڵ بەربژێر بکات چی دەکەیت؟" لە وەڵامدا 70٪ـی بەشداربووان رایانگەیاندووە کە دەنگ بەو بەربژێرە دەدەن، کە هەدەپە پاڵپشتی دەکات. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.