تورکیا
دیمەنێکی کاتی گواستنەوەی ئەوانەی لە مێرسین بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە دەستگیر کراون
رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای مێرسینی تورکیا 12 کەس بە تۆمەتی هاوکاریکردن و ئەندامێتیی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە دەستبەسەر کران.
بەگوێرەی راگەیێندراوێک، کە لەلایەن فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگاکە بڵاوکراوەتەوە، لەسەر راسپاردەی داواکاری گشتیی مێرسین بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 3ی حوزەیرانی 2024 لە شارۆچکەکانی تارسووس، گولنار ئاکدەنیز، تۆرۆسڵار و یەنیشەهیر تیمەکانیان ئۆپەراسیۆنیان کردووە و هەڵیانکوتاوەتە سەر چەند ماڵێک.
له چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا 12 کەس بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامێتیی پەکەکە دەستبەسەر کراون و رێکاری یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر، ئێستاش لەژێر لێکۆڵینەوەدان.
لە تورکیا و باکووری کوردستان رۆژانە هێزە ئەمنییەکان هەڵدەکوتنە سەر ماڵان و بە تۆمەتی پەیوەندی بە پەکەکە، هاووڵاتییانی مەدەنی و چالاکڤانان و سیاسەتڤانانی کورد دەستگیر دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ