لە مەڵەتی بوومەلەرزەیەک بە پلەی رێختەری 4.3 پلە روویدا

09-06-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای مەڕەشی باکووری کوردستان بوومەلەرزەیەک روویدا، دەزگای بوومەلەرزەزانیی قەندیللی دەڵێت گوڕی بوومەلەرزەکە 4.3 پلە بووە بە پێوەری رێختەر.
 
بەگوێرەی راگه‌یێندراوێكی دەزگای بوومەلەرزەزانیی قەندیللی، بوومەلەرزەکە کاژێر 06:31 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی حوزەیران لە شارۆچكەی "گۆکسوون" سەر بە پارێزگای مەڵەتی لە قووڵایی 1.2 کیلۆمەتر تۆمار کراوە.
 
بەڵام سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا - ئافاد رایگەیاندووە، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی حەوت کیلۆمەتر بووە.
 
بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ترس و دڵەراوکێ لە نێو خەڵکی دروستبووە و لە پارێزگاکانی دەوروبەریش هەستی پێکراوە.
 
تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکە بڵاونەکراوەتەوە.
 
رۆژی 6ی شوباتی 2023، دوو بوومەلەرزە بە گوڕەکانی 7.7 و 7.6 پلەی رێختەر کە چەقەکەیان پارێزگای مەرەش بوو، 10 پارێزگای تورکیایان هەژاند. بەگوێرەی ئاماری فەرمیی دەوڵەتی تورکیا بەهۆیەوە 53 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە