بانکی ناوەندیی تورکیا رێژەی سوود رادەگەیێنێت

20-08-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بانکی ناوەندیی تورکیا رۆژی سێشەممە سوودی بانکی رادەگەیێنێت؛ پێشبینییەکان بەو ئاراستەیەن کە رێژەی سوودی بانکی بە جێگیری بمێنێتەوە.
 
ئەنجوومەنی سیاسەتی نەختینەیی دراوی بانکی ناوەندیی تورکیا دوای نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 20ـی ئاب بە سەرۆکایەتیی فاتح کاراهان، سەرۆکی بانکی ناوەندی کۆدەبێتەوە و لە کاژێر 14:00ـدا بڕیاری خۆی لەبارەی سوودی بانکی رادەگەیێنێت. ئەنجوومەنەکە لە چوار کۆبوونەوەی کۆتاییدا بڕیاریدا رێژەی سوود بە جێگیری بهێڵێتەوە.
 
بازاڕەکانی نێوخۆ سەرنجیان لەسەر بڕیاری بانکەکەیە. بە گوێرەی دوو راپرسی کە لەلایەن ئانادۆڵ و بلۆمبێرگ بە بەشداریی شارەزایانی ئابووری ئامادەکراون، پێشبینی دەکرێت بانکی ناوەندیی تورکیا سوودی بانکی دەستکاری نەکات و لە 50% بیهێڵێتەوە.
 
چاوەڕوان دەکرێت بانکی ناوەندی لە پاڵ راگەیاندنی بڕیارەکەی، هەنگاوەکانی پشتیوانی لە تووندکردنەوەی رێژەی سوود رابگەیێنێت.
 
بەپێی داتاکانی دامەزراوەی ئاماری تورکیا، رێژەی بێکاری لە مانگی حوزەیران بە بەراورد بە مانگی پێشوو 0.7 خاڵ زیادیکردووە و گەیشتووەتە 9.2%.
 
کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی پیشەسازی کە لە مانگی ئایارەوە دەستیپێکرد، لە مانگی حوزەیراندا بە خێراییەکی زۆرەوە بەردەوام بوو. 
 
بەپێی داتاکانی دامەزراوەی ئاماری تورکیا، مانگی حوزەیران بەرهەمی پیشەسازی بە رێژەی 2.1% لەسەر ئاستی مانگانە و 4.7%  لەسەر ئاستی ساڵانە دابەزیوە. بەو شێوەیە گەورەترین کەمبوونەوەی بەرهەمی پیشەسازی لە ماوەی 16 مانگدا لەسەر بنەمای ساڵانە روویدا.
 
بەپێی داتاکان هەڵاوسانی ساڵانە لە تورکیا تاوەکو مانگی تەمموز 61.78% بووە.
 
بەپێی دوایین راپرسی بانکی ناوەندیی تورکیا کە مانگانە لەگەڵ نوێنەرانی کەرتە ئابووری و داراییەکانی ئەو وڵاتە لەسەر پێشبینییەکانیان بۆ بەهای دراوی نیشتمانی، رێژەی هەڵاوسان و کورتهێنانی بازرگانی و سوودی بانکی دەیکات، چاوەڕوانی بۆ رێژەی سوود تا کۆتایی ئەم مانگە 50% بووە، لە کاتێکدا پێشبینییەکانی سێ مانگی داهاتوو بۆ 48.10% دابەزیوە، هەروەها پێشبینییەکانی رێژەی سیاسەتی دراو بۆ 12 مانگی داهاتوو لە 34.57% بۆ 33.30% دابەزیوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.