رووداو دیجیتاڵ
محەممەد قەرەیڵان، هاوسەرۆکی شارەوانیی خەلفەتی سەر بە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان، دوای دانانی قەیووم دەستبەسەر کرا.
بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 4ی تشرینی دووەم، دوابەدوای دانانی قەیووم بۆ گەورەشارەوانیی مێردین و شارەوانیی ئێلیهـی باکووری کوردستان، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەیووم بۆ شارەوانیی شارۆچکەی خەلفەتی سەر بە پارێزگای رووها دانرا.
هێزە ئەمنییەکان زوو رێوشوێنی ئەمنیی بەرفراوانیان لەبەردەم باڵەخانەی شارەوانیی خەلفەتی گرتەبەر و دوای دانانی قەیووم، محەممەد قەرەبڵان دەستبەسەرکرا.
لە شوێنی قەرەیڵان، هاکان باشئۆغڵو، قایمقامی شارۆچکەی خەلفەتی لەلایەن پارێزگاری رووها وەکو قەیووم بۆ سەرۆکی شارەوانیی خەلفەتی دەستنیشان کرا.
محەممەد قەرەیڵان رایگەیاند، ئەم جۆرە دامەزراندنانە دەستوەردانێکە بە پێچەوانەی ویستی خەڵک.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ