لە تورکیا نرخی بەنزین و گازوایل زیاد کرا

15-03-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 15ی ئاداری 2024 لە باکووری کوردستان و تورکیا نرخی بەنزین 1.53 لیرە (47 سەنت) زیاد کرا، نرخی گازوایلیش 1.10 لیرە (34 سەنت) زیاد کرا.
 
دوای ئەم زیادکردنە، نرخی یەک لیتر بەنزین و گازوایل بۆ 42 لیرە (یەک دۆلار و 30 سەنت) بەرزبووەوە.
 
بەو نرخە نوێیە، لیترێک بەنزین لە ئیستەنبووڵ بە 42.06 لیرە (یەک دۆلار و 31 سەنت)، لە ئەنقەرە بە 42.79 لیرە (یەک دۆلار و 33 سەنت) و لە ئیزمیر بە 42.99 لیرە (یەک دۆلار و 33 سەنت) دەفرۆشرێت.
 
نرخی یەک لیتر گازوایل لە ئیستەنبووڵ بە 41.87 لیرە (یەک دۆلار و 30 سەنت)، لە ئەنقەرە بە 42.66 لیرە (یەک دۆلار و 32 سەنت) و لە ئیزمیر بە 42.86 لیرە (یەک دۆلار و 33 سەنت) دەفرۆشرێت.
 
لەدوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا، کە لە 14ی ئایاری 2023 کرا، نرخی گازوایل 100% زیاد کراوە.
 
لە باکووری کوردستان و تورکیا دوای زیادکردنی باج و دابەزینی بەهای لیرەی تورکی، تادێت نرخی گازوایل و بەنزین بەرزدەبێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە