لە ئادانای تورکیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.5 پلەی رێختەر روویدا

25-07-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە پارێزگای ئادانای تورکیا، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.5 پلە بە پێوەری رێختەر روویدا.
 
سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا - ئافاد رایگەیاند، کاژێر 08:44 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 25ـی تەممووزی 2023، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 5.5 پلەی رێختەر لە شارۆچکەی کۆزان-ی سەر بە پارێزگای ئادانا تۆمارکراوە.
 
ئافاد دەڵێت، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 11.27 کیلۆمەتر بووە، بەڵام تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانی بوومەلەرزەکە بڵاونەکراوەتەوە. 
 
بوومەلەرزەکەی شارۆچكەی کۆزان لە پارێزگاکانی قەیسەری، کۆنیا، شارۆچكەی عوسمانییە لە هاتای، یۆزگات، مێرسین، ئاکسارای و نیدە ـی تورکیا و دیلۆک، مەڵەتی، مەڕەش، سەمسوور، رووها و ئەلبستانی باکووری کوردستان هەستیپێکراوە. 
 
دوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکانی مەرەش لە 6ی شوباتی 2023 کە لە 11 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی 50 هەزار و 500 کەس، پاشلەرزەکان بەردەوامن. 
 
تائێستا زیاتر لە 10 هەزار پاشلەرزە تۆمارکراون کە گەورەترینیان بە گوڕی 6.4 پلەی رێختەر لە پارێزگای هاتای تۆمارکرا. 
 
بوومەلەرزەکانی شوباتی رابردوو بوونە هۆی گیانلەدەستدانی نزیکەی 6 هەزار کەسیش لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.