رێژەی بێکاری لە باکووری کوردستان و تورکیا زیادیکردووە

10-01-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی داتاکانی دەستەی ئاماری تورکیا، رێژەی بێکاری لە باکووری کوردستان و تورکیا زیادیکردووە.
 
دەستەی ئاماری تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی کانوونی دووەمی 2024 داتاکانی پەیوەست بە بێکاری و هێزی کاری لە مانگی تشرینی دووەمی 2023 بڵاوکردەوە. بەپێی داتاکانی دەستەی ئاماری تورکیا، لە مانگی تشرینی دووەمی 2023ـدا رێژەی بێکاری لە تورکیا و باکووری کوردستان 0.4% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 9%. لە کاتێکدا رێژەی بێکاری لەنێو گەنجدا 16.5% بووە، بێکاری بە شێوەیەکی بەرفراوان بەراورد بە مانگی پێشوو 1.3% خاڵ زیادیکردووە و گەیشتووەتە 22.7%. بەم شێوەیە لە مانگی حوزەیرانەوە بۆ یەکەمجار رێژەی بێکاری زیادیکردووە.
 
بەپێی ئەنجامی راپرسیی هێزی کاری ماڵان، ژمارەی بێکارانی تەمەن 15 ساڵ و سەرووتر، 115 هەزار کەس زیادیکردووە بەراورد بە مانگی تشرینی یەکەمی 2023 و گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 116 هەزار کەس. لە تشرینی دووەمدا رێژەی بێکاری 0.4% خاڵ زیادیکردووە و گەیشتووەتە 9%. رێژەی بێکاری بۆ پیاوان بە 7.5% و بۆ ژنانیش بە 11.8% مەزەندە کراوە.
 
ژمارەی دامەزراندن لە مانگی تشرینی دووەمی 2023 بەراورد بە مانگی پێشوو 236 هەزار کەس کەمیکردووە و گەیشتووەتە 31 ملیۆن و 611 هەزار کەس، هەروەها رێژەی دامەزراندنیش 0.4% کەمیکردووە و گەیشتووەتە 48.2%. ئەم رێژەیە بۆ پیاوان 65.4% و بۆ ژنانیش 31.3% بووە.
 
لە مانگی تشرینی دووەمی 2023دا، هێزی کار بەراورد بە مانگی پێشوو 122 هەزار کەس کەمیکردووە و گەیشتووەتە 34 ملیۆن و 726هەزار کەس، هەروەها رێژەی بەشداریی هێزی کاریش 0.2% خاڵ کەمیکردووە و گەیشتووەتە 52.9%. رێژەی بەشداریی هێزی کار بۆ پیاوان 70.7% و بۆ ژنان 35.5% بووە.
 
رێژەی بێکاری لەنێو گەنجاندا، کە گرووپی تەمەنی 15-24 ساڵ دەگرێتەوە، بەراورد بە مانگی پێشوو 0.3% خاڵ زیادیکردووە و گەیشتووەتە 16.5%. رێژەی بێکاری لەم گرووپە تەمەنییەدا بە 14.2% بۆ پیاوان و 20.7% بۆ ژنان مەزەندە کراوە.
 
تێکڕای کاژێرەکانی کارکردنی راستەقینەی هەفتانەی ئەو کەسانەی کە لەو وادەیەدا دامەزراون، کە بەگوێرەی کاریگەرییە وەرزی و ساڵنامەییەکان رێکخراوە، بەراورد بە مانگی پێشوو 0.2 کاژێر کەمیکردووە و لە مانگی تشرینی دووەمی 2023ـدا گەیشتووەتە 43.8 کاژێر.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.