وەزیرانی دەرەوەی رووسیا، ئێران، ئازەربایجان و ئەرمینیا لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبنەوە

18-10-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیرانی دەرەوەی رووسیا، ئێران، ئازەربایجان و ئەرمینیا سەردانی تورکیا دەکەن و لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆدەبنەوە.
 
ئەمڕۆ هەینی 18ی تشرینی یەکەم لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی پلاتفۆرمی هاوکاریی ناوچەیی قەوقازی باشوور هەریەک لە سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا؛ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران؛ جەیهون بایرامۆڤ، وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان و ئارارات میرزۆیان، وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا سەردانی تورکیا دەکەن و لە ئیستەنبووڵ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبنەوە.
 
کۆبوونەوەی ئەردۆغان لەگەڵ چوار وەزیرەکە کاژێر 16:00 لە نووسینگەی سەرۆککۆماری تورکیا لە دۆڵمەباخچە دەستیپێکرد.
 
وەزیرانی ئەو چوار وڵاتە لە چوارچێوەی سێیەمین کۆبوونەوەی پلاتفۆرمی هاوکاری هەرێمی قەوقازی باشوور لە ئیستەنبووڵ کۆدەبنەوە کە بە بەشداری هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا رێکدەخرێ. 
 
یەکەمین کۆبوونەوەی پلاتفۆرمی هاوکاری ناوچەیی قەوقازی باشوور لە کانوونی دووەمی 2021 لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا و دووەمین کۆبوونەوەش لە ئۆکتۆبەری 2023 لە تارانی پایتەختی ئێران بەڕێوەچوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.