تورکیا
بەگوێرەی بڕیارەکە، لەو شوێنانەی بڕیاردراوە هەڵبژاردن بکرێتەوە، تەنیا رێکارەکانی دەنگدان دووبارە دەکرێنەوە
رووداو دیجیتاڵ
دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگەیاند، لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردن لە هەر شوێنێک، لە دووی حوزەیراندا هەڵبژاردنەکە دەکرێتەوە.
بەگوێرەی بڕیارێكی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا کە ئەمڕۆ (پێنجشەممە 28ـی ئاداری 2024) لە رۆژنامەی فەرمیی ئەو وڵاتە بڵاوکراوەتەوە، ئەگەر هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی 31ـی ئادار لە هەندێک شوێن هەڵبوەشێتەوە، ئەوا رۆژی یەکشەممە دووی حوزەیران هەڵبژاردنەکە دەکرێتەوە.
بەگوێرەی بڕیارەکە، لەو شوێنانەی بڕیاردراوە هەڵبژاردن بکرێتەوە، تەنیا رێکارەکانی دەنگدان دووبارە دەکرێنەوە. ئەگەر ھەڵبژاردن بکرێتەوە، جارێکی دیکە بەربژێربوونی هیچ بەربژێرێك یەکلایی ناکرێتەوە، تەنیا بە ھۆکاری وەک دەستلەکارکێشانەوە یان مردن نەبێت.
لە بڕیارەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەو هەڵبژاردنانەی پێویستە دووبارە بکرێنەوە، دووبارەکردنەوە و درێژەپێدەری هەڵبژاردنن، هەربۆیە پێویستە تەنیا پرۆسەی دەنگدان دووبارە بکرێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ