لە تورکیا پیاوێک دوای کوشتنی ژنەکەی بە هەمان دەمانچە خۆی کوشت

23-10-2023
هەوار ئیسماعیل
دیمەنی ساتی گواستنەوەی یەکێک لە هاوژینەکان بۆ نەخۆشخانە
دیمەنی ساتی گواستنەوەی یەکێک لە هاوژینەکان بۆ نەخۆشخانە
نیشانەکردن رووداوی کوشتن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای مێرسین لە تورکیا، پیاوێک دوای ئەوەی ژنەکەی کوشت، بە هەمان دەمانچە خۆی کوشت. رووداوەکە شەوی رابردوو لە شارۆچکەی موت روویدا. 
 
شوعەیب کایای تەمەن 39 ساڵ لە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلەکانی نەخۆشخانەی موت لە پارێزگای مێرسینی تورکیا، بە دەمانچە تەقەی لە ئایفەر کایای تەمەن 42 ساڵی هاوژینی کرد، دواتر بە هەمان دەمانچە تەقەی لە خۆی کرد.
 
ئەو دوو هاوژینە لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستدا و تەرمەکانیان بۆ نەخۆشخانەی موت گوێزرایەوە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکان، کێشە لەنێوان شوعەیب کایا و ئایفەر کایای هاوژینی هەبووە و بڕیاریانداوە لە یەکدی جیاببنەوە.
 
بەپێی ئامارێکی پلاتفۆرمی 'تاوانی دژ بە ژنان دەوەستێنین'، لە ئەیلوولی ئەمساڵدا لە تورکیا و باکووری کوردستان 32 ژن کوژراون و 18 ژنی دیكەش بەشێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە. 
 
بەگوێرەی راپۆرتەکە، لەو 32 ژنە 12ـیان بەهۆی داوای جیابوونەوە، ئاشتنەبوونەوە، رەتکردنەوەی پێکهێنانی ژیانی هاوژینی؛ یەک ژن بەهۆی رەوشی ئابووری و سێ ژن بە بیانووی ئەوەی لەگەڵ ئەو ژنانەدا بوون کە ئامانجی راستەقینە بوون، کوژراون. هۆکاری کوژرانی 16 ژنیش روون نییە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.