رووداو دیجیتاڵ
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا، کە لە پێنج پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا کرا، 6 کەس بە تۆمەتی هاوکاریکردنی پەکەکە/کەجەکە دەستبەسەر کران.
ئۆپەراسیۆنەکە رۆژی سێشەممە 13ی ئاب، لەسەر راسپاردەی داواکاری گشتیی پارێزگاکانی مانیسا، قەیسەری و ئیستەنبووڵی تورکیا و ئامەد و دێرسمی باکووری کوردستان بەڕێوەچوو.
هێزە ئەمنییەکان لە یەک کاتدا هەڵیانکوتایە سەر چەندین ناونیشان و 6 کەسیان دەستبەسەر کرد، کە گوایە نامە و کەلوپەلیان بۆ پەکەکە رەوانە کردووە.
ئەو شەش کەسەی لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستبەسەر کراون، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی مانیسا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ