رووداو دیجیتاڵ
لە شارۆچكەی سینجان سەر بە پارێزگای ئەنقەرە بەهۆی بەهۆی رەشەبا و زریانەوە تابلۆیەکی بازرگانی کەوتە خوارەوە، ژنێک لە ژێر تابلۆکەدا گیری خوارد و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.
شەوی پێنجشەممە (06-06-2024) رەشەبا و زریان ئەنقەرەی پایتەختی گرتەوە و زیانی گیانی و مادی لێکەوتەوە.
بەهۆی زریانەکەوە لە شەقامی ئاڵپئارسڵان لە گەڕەکی مەندەرەس تابلۆیەکی بازرگانیی رێکلام کەوتە سەر وێستگەی پاسەکان.
عایشە یاڤوز ـی تەمەن 22 ساڵ کە لە وێستگەی پاسەکان چاوەڕێی دەکرد، لە ژێر تابلۆکە گیری خوارد و بەو هۆیەوە بە سەختی بریندار بوو. دوای ئەوەی گەیێندرایە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ