کوردستان
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەکاتی بەڕێکەوتنی لە ئەنقەرەوە بەرەو بەغدا. وێنە: AA
رووداو دیجیتاڵ
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئێوارەی ئەمڕۆ سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی باڵا کۆدەبێتەوە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ، نووسینگەی حکومەتی عێراق رایگەیاند، سەرۆکوەزیران محەممەد شياع سوودانی، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا پێشوازیی لە سەرۆککۆماری تورکیا کردووە.
فڕۆکەکەی ئەردۆغان کاژێر 19:30 خولەک لە بەغداوە دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لە ئاستێكی باڵادا پێشوازیی لێدەکرێت. لە کاژێر 19:40 خولەک لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بازرانی، سەرۆکوەزیران لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
ئەم وەزیر و کەسایەتییانە لە شاندی تورکیا بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە؛ عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆ؛ یاشار گولەر، وەزیری بەرگری؛ ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری-میت؛ عومەر بۆڵات، وەزیری بازرگانی؛ عەبدولقادر ئوڕاڵئۆغڵو، وەزیری گەیاندن و ژێرخان؛ ئیبراهیم یوماکڵی، وەزیری کشتوکاڵ و دارستان؛ ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان؛ عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئاکپارتی؛ عەلی رزا گونەی، باڵێۆزی تورکیا لە عیراق؛ سەفەر توران، سەرۆکی راوێژکارانی سەرۆککۆمار؛ فەخرەدین ئاڵتون، سەرۆکی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار؛ هالووک گۆرگون، سەرۆکی پیشەسازی بەرگریی سەرۆکایەتی کۆمار و عاکیف چاغئاتای کڵچ، راوێژکاری سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی سەرۆککۆمار.
لەناو شاندەکە چەند وەزیرێکی دیکە و چەندان کەسایەتی هەن بەشداریی کۆبوونەوەکە ناکەن، بەڵام بۆ خوانی ئێوارە بەشدار دەبن؛ لەوانەش وەزیری کاروباری ئایینی و چەندین پەرلەمانتار و راوێژکاری دیکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ