رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای باڵکئەسری-ی باکووری رۆژئاوای تورکیا 175 کۆچبەری نایاسایی دەستبەسەرکران، کە دەیانویست بپەڕنەوە بۆ یۆنان.
رۆژی پێنجشەممە، 19ـی تشرینی یەکەمی 2023 تیمەکانی پاسەوانیی کەناراوەکانی تورکیا لە سنووری شارۆچکەی ئایڤاجک 175 کۆچبەریان دەستبەسەر کرد، کە دەیانویست بە دوو بەلەم لە دەریای ئیجەوە بچنە یۆنان.
دوای گرتنەبەری رێکاری یاسایی 175 کۆچبەرەکە رادەستی فەرمانگەی کۆچی پارێزگاکە کران.
وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەیلوولی ئەم ساڵ رایگەیاند، لە ماوەی 90 رۆژدا 75 هەزار و 422 کۆچبەری نایاسایی دەستبەسەرکراون. لەو ژمارەیە 32 هەزار و 563 کۆچبەر سنوورداش کراونەتەوە.
بەگوێرەی داتاکانی سهرۆكایهتیى فهرمانگهى كۆچ، کە سهر به وهزارهتى ناوخۆى توركیایە، پارساڵ 119 هەزار و 817 کۆچبەری نایاسایی دیپۆرتی وڵاتەکانیان کراونەتەوە، کە 66 هەزار و 534یان ئەفغانستانی، 12 هەزار و 385 پاکستانی و 40 هەزار و 898 کۆچبەریش لە رەچەڵەکی دیکەن؛ هەروەها رێگری لە 242 هەزار و 308 کۆچبەر کراوە بچنە نێو خاکی تورکیا و باکووری کوردستان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ