کوردستان
وێنەیەکی پێشووتر کە تێیدا دەردەکەوێت فەرماندەیی جەندرمە کەسێکیان بە تۆمەتی ئەندامێتیی پەکەکە دەستگیرکردووە
رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای دیلۆک ـی باکووری کوردستان، دوو هاووڵاتی سووریا بە تۆمەتی ئەندامێتیی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە و کارکردن وەکو شەڕڤان و هەواڵگری لە سووریا، دەستگیرکران.
بەپێی راگەیێندراوێک کە لەلایەن پارێزگای دیلۆک بڵاوکراوەتەوە، تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ داواکاری گشتیی پارێزگا لێکۆڵینەوەیەکیان کردووە، لەو چوارچێوەیەشدا رۆژی پێنجشەممە، 8ـی شوباتی 2024، دوو کەس کە خەڵکی سووریان دەستبەسەرکران.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، ئەو دوو کەسە لە ساڵانی 2019 و 2021ـدا لە سووریا وەکو شەڕڤان و هەواڵگری لە نێو ریزەکانی پەکەکە و یەپەگە کاریان کردووە و بەو هۆیەوە دەستبەسەر کراون. ئێستا رێکاری یاسایی بەرامبەر هەردوو کەسەکە گیراوەتەبەر.
لە تورکیا و باکووری کوردستان رۆژانە هێزە ئەمنییەکان هەڵدەکوتنە سەر ماڵان و بە تۆمەتی پەکەکە، هاووڵاتییانی مەدەنی و چالاکڤانان و سیاسەتڤانانی کورد دەستگیر دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ