رووداو دیجیتاڵ
بەپێی داتاکانی بانکی ناوەندیی تورکیا، قەرزی دەرەکیی کورتخایەنی تورکیا لە کانوونی دووەمی 2024 ـدا بەراورد بە مانگی کانوونی دووەمی 2023، کە دەبێت لە ماوەی ساڵێکدا بدرێت، بە رێژەی 0.2٪ کەمیکردووە و بووەتە 174.9 ملیار دۆلار.
بانکی ناوەندیی تورکیا ئەمڕۆ (دووشەممە، 18ـی ئاداری 2024) ئاماری قەرزی دەرەکیی کورتخایەنی تاوەکو کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی 2024 راگەیاند. بەگوێرەی داتاکان، لە مانگی کانوونی دووەمی 2024 ـدا، قەرزی دەرەکی کورتخایەنی تورکیا بەراورد بە هەمان وادەی پارساڵ بە رێژەی 0.2٪ کەمیکردووە و بووە بە 174.9 ملیار دۆلار.
قەرزی دەرەکیی تورکیا 90٪ـی بە دراوی بیانییە، 50.3٪ـی ئەو قەرزە بە دۆلارە، 23.3٪ـی بە یۆرۆیە، 16.4٪ـی بە دراوی بیانی دیکەیە و تەنیا 10٪ـی قەرزەکانی بە لیرەی تورکییە.
لەم ماوەیەدا، پشکی قەرزی دەرەکیی کورتخایەن کە لە بانکەکانەوە سەرچاوەی گرتووە، بە رێژەی 2.2٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە 69.9 ملیار دۆلار، هاوکات پشکی قەرزی دەرەکیی کورتخایەنی کەرتەکانی دیکەش بە رێژەی 2.7٪ دابەزیوە و گەیشتووەتە 58.8 ملیار دۆلار.
قەرزە کورتخایەنەکان کە بانکەکان لە دەرەوە بەکاریدەهێنن بە بەراورد بە کۆتایی ساڵی 2023 بە رێژەی 5٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە 13.2 ملیار دۆلار. حسابی دانانی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانیی خەڵکی نادانیشتوو، بەبێ بانکەکان، بە رێژەی 2.3٪ کەمیکردووە و گەیشتووەتە 19.5 ملیار دۆلار و وەبەرهێنانی بانکە نانیشتەجێکان بە رێژەی 1.4٪ کەمیکردووە و گەیشتووەتە 20.4 ملیار دۆلار. وەبەرهێنانی لیرەی ئەو کەسانەی نیشتەجێ نین بە بەراورد بە کۆتایی پارساڵ بە رێژەی 10.8٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە 16.8 ملیار دۆلار.
قەرزی هاوردەکردن لە کەرتەکانی دیکەدا بە بەراورد بە کۆتایی ساڵی 2023 بە رێژەی 3.4٪ کەمیکردووە و گەیشتووەتە 51.7 ملیار دۆلار.
قەرزی کورتخایەنی کەرتی گشتی کە بەتەواوی لە بانکە حکومییەکان پێکهاتووە، بەراورد بە کۆتایی ساڵی 2023 بە رێژەی 3.4٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە 35.7 ملیار دۆلار، قەرزی دەرەکی کورتخایەنی کەرتی تایبەتیش بە رێژەی 1.4٪ کەمیکردووە و گەیشتووەتە 100 ملیۆن دۆلار 93.1 ملیار دۆلار.
لەم ماوەیەدا قەرزە کورتخایەنەکان بە دامەزراوە دراوییەکان لە ژێر سەردێڕی قەرزدەرەکانی تایبەت بە بەراورد بە کۆتایی پارساڵ بە رێژەی 0.7٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە 96.2 ملیار دۆلار و قەرزەکانی دامەزراوە نادراوییەکان بە رێژەی 2.3٪ کەمیکردووە و گەیشتووەتە 75.9 ملیار دۆلار .
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ