رووداو دیجیتاڵ
لە ئۆپەراسیۆنێكی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کە لە پارێزگای ئیستەنبووڵ و، پارێزگای بەدلیسی باکووری کوردستان بەڕێوەچوو، حەوت کەس بە تۆمەتی ئەندامێتیی پەکەکە دەستگیرکران.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 27ـی تشرینی یەکەمی 2023، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لەسەر راسپاردەی داواکاری گشتیی ئیستەنبووڵ کە فەرمانی گرتنی بۆ حەوت کەس دەرکردووە، ئۆپەراسیۆنێکیان لە دوو پارێزگا ئەنجامدا.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا حەوت داواکراوەکە دەستگیرکران و لە ئەنجامی پشکنینەکانیان، دەستیان گرت بەسەر دەمانچەیەکی بێ مۆڵەت، دوو گۆڤار و بڵاوکراوی قەدەخەکراو، بەڵگەنامەی رێکخراوەیی و کەلوپەلی دیجیتاڵی.
دوای هێرشەکەی رۆژی یەکشەممە، 1ـی تشرینی یەکەمی 2023، بۆ سەر بەرێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی تورکیا لە ئەنقەرە کە پەکەکە لە ئەستۆی گرت، لە ناوخۆی تورکیا چەندین کەس بە تۆمەتی ئەندامێتی و لایەنگری بۆ پەکەکە دەستگیرکراون، کە زۆربەیان ئەندام و لایەنگری هەدەپەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ