رووداو دیجیتاڵ
لە شارۆچکەی سوێرەگ سەر بە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان، پیاوێکی تەمەن 60 ساڵ دەستدرێژی کردە سەر کچێکی تەمەن سێ ساڵ.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هاووڵاتییەک لە شارۆچکەی سوێرەگ بە ناوی حوسێن چیچەک لەبەردەم چایخانەکەیدا کچێکی تەمەن سێ ساڵانی لە باوەش گرتووە و دواتر دەستدرێژی کردوەتەسەر.
گرتەی ڤیدیۆیی رووداوەکە لەلایەن هاونیشتمانییەکەوە بە مۆبایل تۆمار کراوە و بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردراوە.
لەسەر سکاڵای بنەماڵەی کچەکە، حوسێن چیچەک لەلایەن داواکاری گشتیی سوێرەگەوە دەستبەسەرکراوە و زیندانی کراوە.
عەبدوڵڵا ئۆنجەل، سەرۆکی بارۆی روها -سەندیکای پارێزەرانی رووها سەبارەت بە رووداوەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "رووداوەکە راستە و پیاوەکە دەستگیرکراوە".
عەبدوڵڵا ئۆنجەل گوتی، "دوای جەژن شاندێکی پارێزەران رێکدەخەین و رەوانەی شارۆچکەی سوێرەگی دەکەین بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ رووداوەکە بکەن".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ