لە تورکیا و باکووری کوردستان 65 کەس بە تۆمەتی داعشبوون دەستبەسەرکران

23-08-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە 17 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان لە ماوەی پێنج رۆژدا 65 کەس بە تۆمەتی "ئەندامێتی داعش" دەستبەسەرکراون.
 
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەمڕۆ هەینی 23ـی ئاب، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند: "لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوودا ئۆپەراسیۆنی گورز-9 لە 17 پارێزگا دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەڕێوەچوو و 65 تۆمەتبار دەستبەسەرکراون".
 
بەگوتەی یەرلیکایا، ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی تورکیا و سەرۆکایەتیی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە پارێزگاکانی ئادانا، ئافیۆنکاراهیسار، ئەنقەرە، بالکئەسیر، بۆلو، هاتای، ئیستەنبووڵ، کرککالە، کۆنیا، مێرسین، موغڵا، ساکاریا ـی تورکیا و پارێزگاکانی سێواز، روها، چەولیگ، کیلیس و مەڵەتی باکووری کوردستان کراوە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە