رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان کوڕێکی تەمەن 17 کە بەمەبەستی خۆفینککردنەوە چووە نێو ئاوی چەمی "قەرەسو"، دوای دەرهێنانی لە چەمەکە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
رووداوەکە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە سێی ئابی 2023 لە شارۆچكەی شەمرەخ ـی مێردین روویدا.
گەنجەکە کە ناوی محەممەد ئەمین کایا بوو، بۆ خۆفینککردنەوە چووە نێو چەمی "قەرەسو" لەسەر رێگەی ئامەد-مێردین. لە ناکاو کایا دەستی پەلەقاژە کرد و بە هاوکاری ئەو کەسانەی لەوێ بوون، لە ئاوەکە دەرهێنرا و گەیێندرایە نەخۆشخانەی دەوڵەت لە شەمرەخ، بەڵام دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، ژمارەیەکی زۆر لە هاونیشتمانیانی باکووری کوردستان بەمەبەستی خۆفێنککردنەوە دەچنە نێو ئاوی رووبار و چەم و کەناڵەکان.
بەرپرسە کارگێڕییەکان، داوا لە خەڵک دەکەن لە نێو رووبارەکان و ئەو شوێنانەدا مەلە نەکەن کە قەدەخەن و سوود لەو شوێنانە وەربگرن، کە لەلایەن شارەوانییەکانەوە بۆ مەلەکردن تەرخانکراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ