رووداو دیجیتاڵ
لە بەندەری نێودەوڵەتی مێرسین لەسەر دەریای ناوەڕاست لە تورکیا، دەست بەسەر 610 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا، کە لە نێو کارتۆنی مۆزدا شاردرابووەوە.
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەمڕۆ هەینی 27ـی تشرینی یەکەمی 2023 لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیالمیدیا رایگەیاند، لە بەندەری نێودەوڵەتیی مێرسین دەست بەسەر 610 کیلۆگرام کۆکاییندا گیرا و سێ کەسیش دەستبەسەرکران.
یەرلیکایا ئاماژەی بەوەدا، تیمەکانی هۆبەی مادە هۆشبەرەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی مێرسین، لە بەندەری نێودەوڵەتیی مێرسین لە کۆنتێنەرێکدا کە باری مۆزی تێدا بووە، دەستیان بەسەر 610 کیلۆ کۆکاییندا گرتووە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، کەشتییەکە لە ئیکوادۆرەوە دەهات و زانیارییان پێگەیشت کە بڕیارە کۆکایین لەناو کارتۆنی مۆزدا بگوازنەوە. گوتیشی بەو بابەتە سێ کەس لە خاوەنی ئەو کۆمپانیایە بوون کە مۆزەکەیان دەگواستەوە دەستگیرکراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ