لە باکووری کوردستان، قەییوم بۆ 6 شارەوانی دانراون

23-11-2024
هەوار ئیسماعیل
دوای دانانی قەییوم شەڕ و ئاڵۆزی لە شەقامەکانی دێرسم دروستبوو.
دوای دانانی قەییوم شەڕ و ئاڵۆزی لە شەقامەکانی دێرسم دروستبوو.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، دوێنێ شەشەمین قەییوم بۆ شارەوانییەکی باکووری کوردستان دانرا. ئەمە تەنیا دوای 8 مانگ لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ئەمساڵی تورکیا دێت. 
 
دوێنێ (هەینی 22-11-2024)،  قەییوم بۆ شارەوانی دێرسم و  شارەوانیی شارۆچکەی پلووری پارێزگەی دێرسمی باکووری کوردستان دانران. 
 
دوای بڕیارەکە پۆلیس گەمارۆی باڵەخانە شارەوانی دا. خەڵکی دێرسمیش دژی ئەو بڕیارە وەستانەوە و بەرەو باڵەخانەی شارەوانی بەڕێکەوتن.
 
هاووڵاتییەکی دێرسم دەڵێت، "شارەوانی و ئیرادەی خەڵکی دێرسم داگیر دەکەن. ئێمە خۆمان بەدەستەوە نادەین، تێدەکۆشین، ئەوەی تێنەکۆشێت، نەوەی سەید رەزا نییە".
 
رۆژی چوارشەممە، جەودەت کۆناک، هاوسەرۆکی شارەوانیی دێرسمی سەر بە دەم پارتی و مستەفا ساریگول، سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی پلووری جەهەپە، لەلایەن دادگەی سزا قورسەکانی دێرسم بە تۆمەتی ئەندامیێتی "پەکەکە" سزای شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا.
 
رۆژی هەینی، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بەهۆی ئەو سزایەوە سەرۆکی ئەو دوو شارەوانییە لە ئەرکەکانیان دوورخرانەوە و لە شوێنیان پارێزگاری دێرسم و قایمقامی شارۆچکەی پلوور دانران.
 
جەودەت کۆناک بە 40.2٪ـی دەنگی دێرسمییەکان هەڵبژێردراوە، دوای بڕیارەکە بە رووداوی گوت، "ئەوان پێشتر لە 20ـی ئەم مانگەدا ئاماژەیان بەو شتانە داوە کە دەیبینن. ئەوەی ئێستا دەیبینن وێنەی فاشیزمە. وێنەی رەگەزپەرستی و داگیرکارییە و ئەو رۆژە لە دێرسم خۆی نیشان دابوو."
 
هەروەها لەبارەی دانیشتنەکەی دادگەوە گوتی، "دانیشتنێکی خێرای دادگە کرا." دەشڵێت، ئەوان مافی یاساییان هەیە. "مافی تانەدانمان هەیە، هەروەها مافی ئەوەمان هەیە دۆسیەکە بگەیێنینە دادگای باڵا".
 
دوای بڕیارەکە لەبەردەم شارەوانی لە نێوان خەڵکی دێرسم و پۆلیس گرژی دروستبوو. پۆلیس بە گازی فرمێسکڕێژ، پڕژاندنی ئاو و گوللەی پلاستیکی هێرشی کردە سەر خەڵک.
 
لە ماوەیەکی کورتدا شەقامەکانی دێرسیم بوونە گۆڕەپانی شەڕ و ئاڵۆزی.
 
بەرسین ئۆرهان، هاوسەرۆکی شارەوانیی دێرسم لەوبارەیەوە گوتی، "ئەمە زەوتکردنی گەلە. ستەمێکە دژی خەڵکی دێرسم. ئێمە زۆر باش ئەم ستەمە دەزانین، بەڵام ئێمە ئەو رۆژەش گوتمان، بشمرین لە بەرامبەر ئەم داگیرکەرانە دانانەوێین. داگیرکەران دەتوانن شارەوانی بگرن، بەڵام ناتوانن ئیرادەی ئێمە زەوتکەن".
 
لە دوای هەڵبژاردنە خۆجێییەکانی 31ـی ئاداری ئەمساڵ تائێستا لە باکووری کوردستان بە شارەوانییەکانی دێرسیم و پلوورەوە، قەییوم بۆ شەش شارەوانی دانراوە کە پێنجیان سەر بە دەم پارتین و ئەوی دیکەیان سەر بە جەهەپەیە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان: لە سووریا درێژە بە ئۆپەراسیۆنی خاڵ دەدەین

لە دوای کۆبوونەوەی کابینەی کۆماری کە ئێوارەی دووشەممە، 23-12-2024، لە کۆشکی کۆماری بەڕێوەچوو، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گوتارێکی پێشکێشکرد و یەکێک لە تەوەرەکانی گوتارەکەی سووریای دوای بەشار ئەسەد و داهاتووی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بوو.