مێردمنداڵێک لە وان لە کاتی مەلەکردندا خنکا

28-06-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان مێرمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵ لەکاتی مەلەکردن لە دەریاچەیەکدا خنکا.
 
رووداوەکە رۆژی پێنجشەممە 27ی حوزەیران لە گوندی دەرمانێ سەر بە شارۆچكەی رێگەی ئاوریشم لە پارێزگای وان روویدا.
 
تاریقجان گەزەن-ی تەمەن 15 ساڵ بە مەبەستی مەلەکردن چووە نێو ئاوی دەریاچەی نزیک گوندەکەیان، دواتر نووقم بوو و دیار نەما.
 
ئەو خەڵکەی لە شوێنی رووداوەکە بوون، لایەنە پەیوەندیدارەکانیان ئاگادار کردەوە، تیمەکانی فریاگوزاری و تیمە تەندروستییەکان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
 
دوای گەڕانی تیمەکان لە دەریاچەکەدا تەرمی گەزەن دۆزرایەوە و لە دەریاچەکە دەرهێندرا و گواسترایەوە دادپزیشکی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە سلێمانی لەبارەی دواکەوتنی مووچەیان

نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست: دەبێت لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە مووچەمان دابەش بکرێت

نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت، ''دەبێت وەزارەتەکانی پەروەردە و دارایی روونکردنەوە بدەن کە بۆچی ئەمڕۆ مووچەمان دابەشنەکرا؟''؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''نابێت دابەشکردنی مووچەمان یەک کاژێر لە لیستی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دوابکەوێت.''