پرسی کورد و دەستەواژەی کوردستان لە تورکیا دیسان مشتومڕی ناوەتەوە

02-11-2023
هەوار ئیسماعیل
مەرال ئاکشەنەر، سەرۆکی ئیی پارتی.
مەرال ئاکشەنەر، سەرۆکی ئیی پارتی.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ماوەی چەند رۆژێکە لە تورکیا جارێکی دیکە پرسی کورد و دەستەواژەی کوردستان بووەتە مژارێكی گەرمی سیاسییەکان.
 
خالید مەشعەل، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە دەرەوەی فەلەستین دەڵێت، "کوردستان وڵاتێکە بەشێکی بەشێکە لە عێراق و بەشێکی دیکەی بەشێکە لە دەوڵەتی ئێران و بەشێکی دیکەی بەشێکە لە تورکیا."
 
مەرال ئاکشەنەر، سەرۆکی ئیی پارتی رۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان، لەسەر ئەو قسانەی خالید مەشعەل رەخنەی لە سەرۆککۆماری تورکیا گرت.
 
مەرال ئاکشەنەر گوتی، "پێم بڵێ بەڕێز ئەردۆغان بۆچی بەرگری لە حەماس دەکەیت، کە دەڵێت پارچەیەکی بەناو کوردستان لە تورکیادا هەیە؟"
 
مشتومڕەکان لەسەر ئەم بابەتە دوای ئەوە سەریانهەڵدا کە لە ساڵڕۆژی سەدساڵەی دامەزارندنی کۆماری تورکیا لە 31ـی تشرینی یەکەمی رابردوو، لەلایەن بەشێك لە لایەنە سیاسییەکان رەخنەی تووند لە سەدساڵەی کۆماری تورکیا گیرا.
 
رۆژی 31-10-2023 عەلی بۆزان، پەرلەمانتاری هەدەپ رایگەیاند، "سەدساڵی یەکەمی کۆمار بە نکۆڵیکردن لە کورد و کوردستان تێپەڕبوو. لە کاتێكدا پێدەنێینە سەدساڵی دووەم ئەم نکۆڵیکردنە بەردەوامە. با کەس بە نکۆڵیکردن دڵی خۆی خۆش نەکات. کوردستان راستییە و راستی ناگۆڕێت. من کوردم، ئەو خاکەی لێی لەدایکبووم ناوی کوردستانە. با ئەم راستییە بە گوتەکانی بەڕێز سەرۆککۆمار روون بکەمەوە، کە لە پەرلەماندا کردوویەتی، لەوانەیە باشتر تێبگەن؛ ئەوان وشەی کوردستان لە تۆمارەکانی پەرلەماندا دەبینن. ئەوانەی مێژووی خۆیان نازانن، مێژووی خۆیان ناخوێننەوە، جگە لە نەزانی و تاریکی هیچی دیکە ناڵێن. کەمێکی دیکە بگەڕێنەوە بۆ رابردوو بۆ سەردەمی عوسمانییەکان، دەبینن کە باشووری رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ، ئەیالەتی کوردستانە."
 
حکومەتەکەی ئاکپارتی بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان ساڵانێک شانازی بەو هەنگاوانەوە دەکرد کە بە ئاراستەی چارەسەری کێشەی کورد دەیهاوێشت. بەڵام لە دوای تێکچوونی پرۆسەی ئاشتی لەو وڵاتە ئەردۆغان گوتی لە تورکیادا شوێنێک نییە بە ناوی کوردستان و کێشەی کوردیان چارەسەر کردووە.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.