لە ئیزمیر 10 کەس بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پەکەکە دەستگیر کران

22-09-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا لە پارێزگای ئیزمیر 10 کەس بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە دەستگیر کران.
 
ئۆپەراسیۆنەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 22ی ئەیلوولی 2023 لەسەر راسپاردەی داواکاری گشتیی ئیزمیر دەستیپێکرد، دوای ئەوەی فەرمانی گرتنی بۆ 20 کەس دەرکرد.
 
تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەر بە فەرماندەیی جەندرمەی ئیزمیر، بەرەبەیانی زوو هەڵیانکوتایە سەر چەندین ناونیشان و 10 کەس دەستگیر کران و دەرکەوت 10 داواکراوەکەی دیکەش لە دەرەوەی تورکیان.
 
فەرماندەیی جەندرمەی ئیزمیر دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ داواکراوەکان کردووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.