رووداو دیجیتاڵ
لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە شارۆچكەی گیرێ سۆر و خەلیلییە لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان 11 کەس بریندار بوون.
شەوی سێشەممە، 05-12-2023، لە شارۆچكەی گیرێ سۆر، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و بارهەڵگرێک کە لەسەر رێگەی گرێ سۆر- ئامەد پێکیاندادا؛ لە ئەنجامدا نۆ سەرنشین لە هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بریندار بوون؛ چوار لە بریندارەکان تەمەنیان لەنێوان دوو بۆ 10 ساڵدایە.
لەدوای رووداوەکە تیمەکانی فریاگوزاریی گەیشتنە شوێنەکە و بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانە گواستەوە.
دووەمین رووداو لە شارۆچکەی خەلیلییە لە چوارڕێیانی گۆبەکلیتەپە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەتدا روویدا بەهۆیەوە هەردوو شۆفێری ئۆتۆمبێلەکان بریندار بوون.
بەگوێرەی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی تورکیا کە رۆژی 9ـی تشرینی دووەمی 2023 بڵاوکرایەوە، لە 10 مانگی ئەم ساڵدا 461 هەزار و 10 رووداوی هاتووچۆ لە باکووری کوردستان و تورکیا روویانداوە؛ لە ئەنجامدا 2525 کەس گیانیان لەدەستداوە و 300281 کەسیش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ