تورکیا بڕیاریدا مزگەوت لە قوتابخانە و بەشە نێوخۆییەکان دروستبکات

16-10-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دییجتاڵ

وەزارەتی پەروەردەی تورکیا بڕیاریدا مزگەوت لە باخچەی منداڵان، قوتابخانە سەرەتاییەکان و بەشە ناوخۆییەکاندا دروست بکات.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی تشرینی یەکەمی 2023 بڕیارەکە لە رۆژنامەی فەرمیی تورکیادا بڵاوکرایەوە. لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەو هەموارەی وەزارەتی پەروەردەی تورکیا کە لە پەیڕەوی پەروەردەی پێش قوتابخانە و دامودەزگەکانی پەروەردەی بنەڕەتی ئەنجامیداوە، لە شوێنی ژووری نوێژکردن، کردنەوەی مزگەوت لە دامەزراوەکانی خوێندنی پێش قوتابخانە بنەڕەتییەکاندا بوو بە ناچاری. 
 
پێشتر لە پەیڕەوەکەدا ئاماژە بەوەدرابوو، "شوێنی پەرستن لە قوتابخانە ناوەندییەکانی هەرێمیدا بکرێتەوە، لە دامودەزگەکانی خوێندنی پێش قوتابخانە و خوێندنی سەرەتایییش ئەگەر داوای بکرێت، دەتوانرێت شوێنێکی گونجاو بۆ ژووری نوێژکردن تەرخان بکرێت". ئەم بڕگەیە گۆڕا بۆ "بە مەبەستی دابینکردنی پەرستگە، لە قوتابخانەکانی پەروەردەی پێش قوتابخانە و دامەزراوەکانی پەروەردەی سەرەتایی و قوتابخانە ناوەندییە ناوچەییەکان، مزگەوت لە شوێنێکی گونجاودا دەکرێتەوە کە گونجاوبێت بە شێوەیەکی سرووشتی رووناک بکرێتەوە".  
 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.