رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان، سێ رۆژنامەڤان و 18 ژن کە لە گردبوونەوەی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی دژی ژناندا دەستبەسەرکرابوون، ئازادکران.
رۆژی شەممە، 25ـی تشرینی دووەمی 2023، لە پارێزگای شرنەخ بەبۆنەی رۆژی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان گردبوونەوەیەک سازدرا.
تیمەکانی پۆلیس رێگرییان لە خۆپێشاندەران کرد و گرژی روویدا. سێ رۆژنامەڤان و 18 ژن کە بەشداری گردبوونەوەکەیان کردبوو، دوای ئەوەی رووبەڕووی تووندوتیژیی تیمەکانی پۆلیس بوونەوە دەستبەسەر کران.
پۆلیس لە کاتی دەستبەسەرکردندا هێرشی کردە سەر رۆژنامەڤانەکان و کامێرا و کەلوپەلەکانیان شکاندن.
ئەو 21 ژنە دەستبەسەکراوە، دوای پشکنینی نەخۆشخانە، رەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی شرنەخ کران و دوای وەرگرتنی گوتەکانیان ئێوارەی هەمان رۆژ ئازادکران. دوای ئازادکردنیان دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان گوتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ