رووداو دیجیتاڵ
بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلار و دراوە بیانییەکان ژمارەیەکی نوێی پێوانەیی تۆمارکرد. لە بازاڕی ئازادی ئیستەنبووڵ یەک دۆلاری ئەمریکی بە 33.82 لیرە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رۆژی سێشەممە 20ـی ئاب، لە بازاڕی ئازادی ئیستەنبووڵ یەک دۆلاری ئەمریکی بە 33.78 لیرە مامەڵەی پێوەکرا، دوای چەند کاژێرێک بەهای لیرەی تورکی زیاتر دابەزی. یەک دۆلار بە 33.82 لیرە مەمەڵەی پێوە کرا، هەروەها یەک یۆرۆ بە 37.53 لیرە مامەڵەی پێوە کرا.
رۆژی دووشەممە 19ـی ئاب یەک دۆلار بەرامبەر بە 33.75 لیرە بوو.
بانکی ناوەندیی تورکیا بڕیارە پاشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە، رێژەی سوودی بانکی رابگەیێنێت. بەپێی راپرسییەکانی بلۆمبێرگ و ئەنادۆڵ پێشبینی دەکرێت بانکەکە رێژەی سوود وەکو خۆی بهێڵێتەوە.
ئەو بانکە لە 7ـەمین کۆبوونەوەی ئەم ساڵیدا کە لە 23ـی تەمموزدا کردی، دەستکاریی رێژەی سوودی بانکی نەکرد و لە 50% بە جێگیری هێشتییەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ