رووداو دیجیتاڵ
لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان 13یەمین فێستیڤاڵی شووتیی ئامەد لە گۆڕەپانی داغکاپی بەڕێوەدەچێت و دوو رۆژ دەخایێنێت.
فێستیڤاڵەکە کاژێر 15:30ی خولەکی ئەمڕۆ هەینی، 22ـی ئەیلوولی 2023 دەستپێدەکات و 23ـی ئەیلوول کۆتاییدێت.
لە چوارچێوەی فێستیڤاڵەکەدا، چەندین چالاکی جۆراوجۆر و کۆنسێرت ساز دەدەکرێن. بۆ ئەمساڵ خانمە هونەرمەندی کورد رۆژین و بیلال سۆنسەس بەشداری دەکەن.
لە فێستیڤاڵەکەدا ئەو جووتیارانە خەڵات دەکرێن، کە باشترین شووتییان بەرهەمهێناوە. خەڵاتی یەکەم 20 هەزار لیرەیە، کە دەکاتە 740 دۆلار؛ خەڵاتی دووەم 15 هەزار لیرەیە، کە دەکاتە 550 دۆلار و خەڵاتی سێیەمیش 10 هەزار لیرەیە، کە دەکاتە 370 دۆلار.
ئەم فێستیڤاڵە ساڵانە لەلایەن گەورەشارەوانیی ئامەدەوە رێکدەخرێت و ئامانجەکەشی ناساندنی شووتیی ئامەدە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ